شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی مەندەلاوی گەیشتنە تورکیا

ناوەندى هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختى تورکیا و بڕیارە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە لەبارەى چەند پرسێکەوە کۆببونەوە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لەبارەى سەردانى شاندێکى پەرلەمانى عێراق بە سەرۆکایەتى موحسن مەندەلاوى بۆ تورکیا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەمڕۆ گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و سەردانەکەش لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیدا بووە.

دەشڵێن، بڕیارە شاندەكە لە سەردانەكەیدا، كە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، زنجیرەیەك گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی توركیا، لەبارەى تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیێەی گرنگی نێوان هەردوولا بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژى ٢٢ى ئەم مانگە سەرۆکى دەوڵەتى تورک سەردانى عێراق بکات و پاشان سەردانى هەرێمى کوردستان بکات.

ئ.م

Comments are closed.