ناوەندی هەواڵەکان
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بكوژ و تۆمهتباری سهرهكیی ئهو كچهی ئهمڕۆ له شارەدێی دارهتوو كوژرا، کە براکەیەتی، دهستگیر كرا، هەروەها دایکی دەڵێت: باوک و براکەی کوشتوویانە.
پۆلیسی هەولێر و دایکی (فەیروز ئازاد)، کە بەیانی ئەمڕۆ لەناو ماڵەکەیدا لە شارەدێی دارتووی سەربە هەولێر کوژرا، زانیاریی نوێیان لە بارەی تۆمەتباران و دەستگیرکردنی بکوژ ئاشکرا کردووە.
بەپێی وتەی دایکی فەیروز، ئەو کچە کە لە ١٨ـی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی پار لەلایەن دوو کەسەوە هەوڵدراوە دەستدرێژی سێکسی بکرێتە سەری و کاتێک بەرەنگاریان بووەتەوە، لە باڵەخانەیەکەوە فڕێ دەدرێتە خوارەوە و بەسەختی بریندار دەبێت، ئەمڕۆش هەر لە پاشخانی ئەو ڕووداوە لەلایەن باوک و برا و کەسانی نزیکی خۆیەوە بە دەستڕێژی گوللـە کوژراوە.
دایکی فەیروز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد، پاش کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی، باوک و برای فەیروز لەگەڵ چەند کەسێکی تردا، کە پورزا، خاڵ و خاڵۆزاکانیین، بە دوو ئۆتۆمبێل هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەیان و فەیروز بە حەوت گوللـە دەکوژن.
باسی لەوەش کرد، باوکی فەیروز، کە ناوی (ئازاد قادر عەبدوڵا)ـە و برایەکی بەناوی (عەبدولکەریم ئازاد)، گوللـەکانیان لە فەیروز ئازاد داوە و کوشتوویانە.
پاشان وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، توانیویانە بكوژ و تۆمهتباری سهرهكیی، کە براکەیەتی دەستگیر بکەن.
ش. ئـ
Comments are closed.