ناوەندی هەواڵەکان
دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بەیانی ئەمڕۆ لە هەرێمی چیای کاتۆ هاتووچۆی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغە کرد، دواتر بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هاتوچۆی لە گۆڕەپانە کوێستانییەکانی بەلقیس و چیاڕەشک و کوشتیانیشی لە جۆلەمرگ قەدەغە کرد.
پارێزگاری جولەمێرگ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ گۆڕەپانە کوێستانییەکانی بەلقیس و چیاڕەشک و کوشتیانی لەسەر سنووری باشووری کوردستان و جولەمێرگ باکووری کوردستان وەک “هەرێمی ئاسایشی تایبەت” ڕاگەیاند.
لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانییەوە بە زرێپۆش و هێلیکۆپتەر، سەرباز ڕەوانەی ئەم هەرێمانە دەکرێن و تا پێنج ڕۆژی تر ناوچەکە لەژێر قەدەغەی هاتوچۆدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن پارێزگارى شرناخەوە هاتووچۆ لە هەرێمی چیای کاتۆ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغە کرا و ئەو ناوچەیە وەک “هەرێمی ئاسایشی تایبەت” ڕاگەیاندرا.
ب.گ
Comments are closed.