لە مەخموور ئێشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ٢٧٤ ڕۆژە بەردەوامە

مەخموور

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣وە،  دەستی پێ کردووە، لە ڕۆژی ٢٧٤ـەمیندا بەردەوامە.

لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣وە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کردووە و ٢٧٤ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەو گرووپی ٥٥ـەمین دەستیان بە چالاکی کرد.

گرووپی ٥٤ـەمین بە مەڕاسیمێکی تایبەت لە ناو ڕێکخراوی گەنجان لە کامپی مەخموور، بە کۆبوونەوەی گەل بەیاننامەیەکیان پێشکەش کرد و کۆتاییان بە ئێشکگری خۆیان هێنا و دەوریان دا بە گرووپی ٥٥ـەیەمین، و لەسەر ناوی گرووپی ٥٤ـەمین عەزیز تیمۆر بەیاننامەیەکی خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتبوو، ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیرییەکی دژواردایە و ماوەی سێ ساڵە ئەنجامدانی دیداری لێ قەدەغە کراوە و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە، لە کاتێکدا مافی هەر زیندانییەکە کە لەگەڵ پارێزەران و خانەوادەکەی دیدار ئەنجام بدات، پێویستە لەدژی ئەم گۆشەگیرییە گەنجان و ژنانی کورد تێکۆشان بەهێز و بەگوڕتر بکەن ڕێبەرەکەمان بە جەستەیی ئازاد بکەین، پێویستە خاوەندارێتی لە ڕێبەرەکەمان بکەین، کات کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانە.

ب.گ

Comments are closed.