بە ناونیشانی “دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان” چالاکی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت

ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی دەستپێشخەری کامپەینی “ئازادیی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” بە ناونیشانی “دایالۆگ لەگەڵ ئۆجالان” لە نێوان ڕۆژانی ١٥-٢٢ـی حوزەیران چالاکی نێودەوڵەتی بەرێوەدەبات.

لە چوارچێوەی کارەکانیدا دەستپێشخەری کامپەینی “ئازادیی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد”، لە دژی گۆشەگیری ئیمرالیی داوای لە ڕۆشنبیر، خەباتکار، چالاکوان، هونەرمەند و سەندیکاکان و چەندین لایەنیتر کرد، لە نێوان ڕۆژانی ١٥-٢٢ـی حوزەیران لە چالاکی “دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان” و بڵاوکردنەوەی فکری ڕێبەر ئۆجالان بەشداربن.

سەبارەت بەو بابەتە دەستپێشخەری ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، عەبدولا ئۆجالان وا زیاتر لە ٢٥ ساڵە لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە، بۆیە مرۆڤ ناتوانێت باوەڕ بە کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجە (سی پی تی)، ئەنجوومەنی ئەوروپا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نەکات.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە نووسینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و دەڵێت: نوسینەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهام دەدات بە ڕۆشنبیر، ئازادیخواز، خەباتکەر، چالاکوان، هونەرمەند، تەڤگەرەکانی کۆمەڵگەیی، سیاسەتمەدار و هەموو کۆمەڵگەکان.

باسیان لەوەشکردووە، عەبدوڵا ئۆجالان وەک ڕێبەرێکی کورد لە سووریا دەرکەوت و دوای ساڵانێک وەک پێشەنگی کۆمەڵگەی دیموکراتیی ئازادیی فرە نەتەوەی، فرە باوەڕداری گەڕایەوە، لە ژوری تاکەکەسی زینداندا فەلسەفەی “ژن ژیان ئازادیی” پەرەپێدا و لە سەدەی ٢١دا بووە دروشمی ژنانی سەرهەڵدەر و تێکۆشەر.

ب. ق

Comments are closed.