سەرکردایەتی یەنەکە لە بارەی پرسی هەڵبژاردنەوە لە کۆبوونەوەدایە

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی یەنەکە بڵاویان کردەوە، لە ئێستادا بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرکردایەتی حزبەکەیان لە کۆبوونەوەدایە لە بارەی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە.

ئەمڕۆ میدیاکانی یەنەکە بڵاویانکردەوە، کە لە ئێستادا سەرکردایەتى یەنەکە لە کۆبوونەوەدایە بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوە کراوە، لە ئێستادا بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرکردایەتی حزبەکەیان لە کۆبوونەوەدایە لە بارەی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە.

ئەوەشیان ڕوونکردوەتەوە کە  بەشێکی دیکەی ئامانجی کۆبوونەوەکە لە بارەی خۆ ئامادەکردنی یەنەکەیە بۆ هەڵبژاردن و چۆنیەتی ڕێکخستنی بانگەشەکانە.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتیکدایە دوێنی هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی تەئیکیدیان لەوە کردەوە کە هەڵبژاردن لە وادەى دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت و هیچ گفتوگۆیەک بۆ دواخستنى لە ئارادا نییە.

بڕیارە ڕۆژى ١٠ـی حوزەیرانى ئەمساڵ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت، هەرچەندە پەدەکە هەوڵ دەدات بەربەست بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم درووست بکات، بەڵام بەرپرسانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ڕ.ش

Comments are closed.