پەرلەمانی عێراق بەشێک لە مووچەی ١٦٦ پەرلەمانتاری بڕی

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە، بە هۆکاری ئامادە نەبوونیان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی چوارشەمە، سزای داراییان بەسەر ١٦٦ پەرلەمانتاردا سەپاند، چونکە بوونەتە هۆی تەواونەبوونی ڕێژەیی یاسایی ئامادەبوون لە پەرلەمان، دەشڵێت: بەهۆی ئەو کارەیانەوە داوامان لە وەزارەتی دارایی کردەوە بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەی ئەو پەرلەمانتارانە ببڕدرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی فەڕمی لە بارەی سزادانی ١٦٦ پەرلەمانتارەوە بە هۆی ئامادەنەبوونیان لە دانیشتنێکی پەرلەمان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتووە، بەهۆکاری ئامادە نەبوونیان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی چوارشەمە، سزای داراییان بەسەر ١٦٦ پەرلەمانتاردا سەپاند، چونکە بوونەتە هۆی تەواونەبوونی ڕێژەیی یاسایی ئامادەبوون لە پەرلەمان.

ئەوەشیان خستەڕوو، بەهۆی ئەو کارەیانەوە داوامان لە وەزارەتی دارایی کردەوە بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەی ئەو پەرلەمانتارانە ببڕدرێت.

جێگای ئاماژەیە هەر دانیشتنێکی ئاسایی پەرلەمان بەپێی پەێڕەویی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، دەبێت ١٦٥ ئەندام لە کۆی ٣٢٩ ئەندام تیایدا ئامادەبن، بە پێچەوانە دانیشتنەکە هەڵدەوەشێتەوە و بەڕێوەناچێت.

ڕ.ش

Comments are closed.