ناوەندی هەواڵەکان
پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی زیاتر سێ ساڵە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە وەربگیرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.
هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم بیلمەز، سوزان ئکیپا، ئیمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی له پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی “ئیمرالی”ـیان كرد
لە ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢١ـوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەگەیشتووە.
پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان هەفتەی دووجار داوای ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان دەکەن، بەڵام بە پاساوی سزای دیسپلین، دەوڵەت ڕێگریی لە ئەنجامدانی دیدار دەکەن.
ب. جـ
Comments are closed.