“ئیسرائیل لەو وڵاتانە خۆش نابێت دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێن”

ناوەندی هەواڵەكان

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل لەو وڵاتانە خۆش نابێت، كە دوای هێرشی حەماس دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە، چونکە ئەم وڵاتانە یاری بە تیرۆریستان دەكەن.

ڕۆن پرۆسۆر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، سوێند دەخۆین ئەو وڵاتانەی دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە، لەبیریان ناكەین و لێیان خۆش نابین.

دەشڵێت، لە دوای هێرشی حەماس لە ساڵی ڕابردووەوە ئەم وڵاتانە یاری بە تیرۆریستان دەكەن.

دوێنێ نەرویج، ئێرلەندا و ئیسپانیا دانپێدانانی خۆیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند، لە كاتێكدا ئیسرائیل ئەم هەنگاوەی ئیدانە كرد، لە بەرامبەردا پێشوازییەكی بەرفراوانی لێ كرا لەلایەن سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماسەوە.

وەك ناڕەزاییەتیەكی ئیسرائیل بەرامبەر بەم هەنگاوە باڵیۆزەكانی لە نەرویج و ئێرلەندا بانگهێشت كردووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند وڵاتێكی ئەوروپی دیكە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.

پێشتر ئیسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتبووی: دانپێدانانی ئێرلەندا و نەرویج بە دەوڵەتی فەڵەستینی، پەیامێك بۆ جیهان دەنێرێت كە تیرۆر بەرهەم دەهێنن.

لای خۆیەوە بزووتنەوەی حەماس پێشوازی لە بڕیارەكانی نەرویج، ئێرلەندا و ئیسپانیا كرد، بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، بە هەنگاوێكی گرنگی زانی.

بڕیارە هەشت وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن ئەوانیش بریتین لە وڵاتانی: بولگاریا، پۆڵەندا، كۆماری چیك، ڕۆمانیا، سلۆڤاكیا، هەنگاریا، قوبرس و سوید.

هـ.ئ

Comments are closed.