بەغدا، جارێتکیتر ئاڵۆزیی لە خۆپیشانداندا دروستبوو

جاریکی دیکە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا تەقەیان بەنێو خۆپیشاندەراندا کرد، لە ئەنجامدا جگە لە بریندارکردنی چەندین کەس، دەنگۆی کوژراویش لە نێویاندا هەیە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەدان زیندانی سیاسی لە دەروازەی باشووری بەغدا کۆبونەوە و بە نیازبوون بە ڕێپێوان بچنە ناو شارەکەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگرییان لێکراو تەقەیان بەناودا کرا.

خۆپیشاندەران لە پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست و باشوورەوە هاتبوون دەیانویست بە ڕێپێوانی ناڕەزایی بچنە شاری بەغدا، لەوێش ناڕەزایی نیشان بدەن دژی بڕیارەکەی مستەفا کازمی بۆ کەمکردنەوەی مووچەکانیان.

بەپێی گرتەیی ڤیدیۆیی کە لە میدیا عێراقیەکان بڵاوبووەتەوە، سەدان کەس لە دەروازەی باشووری شارەکەوە دەیانەوێت لەسەر پردێکەوە بپەڕێنەوە بۆناو بەغدا، بەڵام هێزە ئەمنییەکان تەقەی ڕاستەوخۆیان لێدەکەن، لە ئەنجامدا بەشێک لە خۆپیشاندەران برینداربوون دەکەونە ناو ئاوەکەوە، دەنگۆیەکیش هەیە کە دەوترێت کوژراویان تێدایە.

هەر ئەمڕۆ بڕیارە خۆپیشاندان لەسەرتاسەری شارەکانی عێراق دژی خراپی کارەبا بەڕێوە بچێت، پەرلەمانتارێکیش داوا دەکات تەواوی هاوڵاتیانی عێراق بەشداری تێدا بکەن.

س.ح

Comments are closed.