“دەبێت لە ناو خێزانەکانەوە کار بۆ پارستنی زمانی کوردی بکرێت”

مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە باس لەوەدەکەن، لە ڕێگەی زمانەوە کۆمەڵگە پێشدەکەوێت و پەیوەندییەکان پتەوتر دەبن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتووی شایستەشمان هەبێت، پێویستە لەناو خێزانەکانەوە کار بۆ پاراستنی زمانی کوردی بکرێت.

میھرەبان حسێن، مامۆستای زانکۆ بۆ ڕۆژنیوز وتی، زمانی کوردیی وەک تەواوی زمانی دیکەی گەلانی ناوچەکە زمانێکی دەوڵەمەندە، بەڵام خەریکە زمانە جیھانیەکان و وڵاتانی دراوسێ تێکەڵی دەبێت و بە ئاڕاستەیەکی نەرێنی و خراپ کاریگەری لەسەر دروست دەکەن، بەتایبەت لەناو منداڵاندا، تەکنەلۆجیا زاڵە بەسەر زمانەکەماندا منداڵەکانمان دەخەینەر بەردەم بێ ڕەحمیی تەکنەلۆجیا، ئەوەش وادەکات زمانی دایک و کوردی بێت بە زمانی دووەمان.

دکتۆر مھاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە وتی، ئەوانەی زمانی دایکی خۆیان دەپارێزن گرنگی پێدەدەن، ھیچ زمانێکی دیکە ناخەنە پێش زمانە ڕەسەنەکەی خۆیان دەستخۆشییان لێ دەکەین، ھیوادارین زمانی کورد بەو شێوە گەشاوە و پێشکەوتووە بمێنێتەوە.

دکتۆر مھاباد کامیل

وتیشی: زمانی دایک ئەرکی سەرەکی لەسەر خێزانە بۆ ئەوەی بپارێزێت، پێویستە منداڵەکانمان فێربکەین بە زمانی دایکیان قسە و گفتوگۆ بکەن، لە بواری پەروەردە و فێرکردندا زمانی شێوەزار و ناوچە جیاوازەکان، وانەیەکیان ھەبێت بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن و بنووسن.

لەنیا سەرکەوت، خوێندکاریی زانکۆی هەڵەبجە پێی وایە، زمان ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە پێشخستن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێو هەر کۆمەڵگەیەک، چونکە زمان ئامڕازێکە بۆ گەیاندنی پەیامەکانمان، بۆیە ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگەیەکی پتە و شایستە دروست بکەین دەبێت یەکەم هەوڵمان لە ڕێگەی مانەوە بێت.

لەنیا سەرکەوت
لەنیا سەرکەوت

ش.ئـ

 

Comments are closed.