دایکی شێرکۆ بێکەس لە تەمەنی ٩٩ ساڵییدا کۆچی دوایی کرد

سێشەممە, 14 نوف 2017 – 14:50 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

دایکی شێرکۆ بێکەس شاعیری گەورەی کورد لە تەمەنی ٩٩ ساڵییدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

بەیانی ئەمڕۆ شەفیقە سەعید، دایکی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس و هاوسەری فایەق بێکەس-ی شاعیر لە وڵاتی ئەمریکا و لە تەمەنی ٩٩ ساڵییدا کۆچی دوایی کرد.

وابڕیارە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و پاشان پرسەی بۆ دابنرێت.

فایەق بێکەس، یەکێکە لە شاعیرە دیار و نیشتیمانپەروەکانی کورد لەساڵی ١٩٠٥ لەدایکبووە و لە ١٨ی کانونی یەکەمی/١٩٤١ کۆچی دوایی کردووە.

شێرکۆ بێکەس کوڕى شاعیرى ناودار فایەق بێکەس لە ڕۆژى ٢ى ئایارى ١٩٤٠ لە شارى سلێمانى لە دایکبووە و لە دواى ٧٣ ساڵ تەمەن لە ڕۆژى چوارى ئابى ٢٠١٥ لەشارى ستۆکهۆلمى پایتەختى سوید بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

شێرکۆ بێکەس خاوەنى دەیان بەرهەمى چاپکراوە، کە لە ساڵى ٢٠٠٩ کۆ بەرهەمەکانى لە هەشت هەزار لاپەڕەدا چاپکرا.

ش.ف

Leave A Reply