یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرا

ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی بینینی مانگ لە نووسینگەی خامنەیی ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە مانگ بە دی ناکرێت، ڕۆژی دووشەمەش مانگ بە چاوی ئاسایی نابینرێت، بۆیە ڕۆژی سێشەمە دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

حیجەت ئیسلام ئەندامی دەستەی بینینی مانگی سەر بە نووسینگەی خامنەیی، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی لە ئێران دیاری کرد.

حیجەت ئیسلام ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە مانگ بە دی ناکرێت، ڕۆژی دووشەمەش مانگ بە چاوی ئاسایی نابینرێت، بۆیە ڕۆژی سێشەمە دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

وتیشی: “ڕۆژی سێشەمە دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی دوشەمە دەبێتە تەواوکاری مانگی شەعبان.”

دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لەلایەن ئێرانەوە، تەنها شوێنکەوتووانی شیعە مەزهەب پەسەندی دەکەن، بۆیە پێشبینی دەکرێت وەقفی سوننی ڕۆژی دووشەمە وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری بکات.

ب.گ

Comments are closed.