ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ ساڵرۆژى شەهیدبوونى شەهید کەمال پێنجوێنیە

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى ئەمریکا دەکات

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لەشارۆچکەی چەمچەماڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ لیژنەی باڵای مەراسیمی ئەنفال دەبەسترێت، بۆ ڕاگەیاندنی چالاکیەکانی ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال.

بەبۆنەی تێپەڕ بوونی ٣٦ساڵ بەسەر ئەنفال و جینۆسایدی کورد یەکیتی ژنانی کوردستان پیشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ “جەوهەر کانی هەنجیرەیی” دەکاتەوە، پێشانگاکە لەژێر ناونیشانی “فرمێسکەکان دوای ٣٦ ساڵ بەردەوامیان هەیە” ئەمڕۆ لە گەلەری هۆڵی تەوار نمایش دەکرێت، سبەینێ یەکشەممەش لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە.

ناکۆکی و هەڕەشەکانى ئیسرائیل و ئێران لەیەکتر بەردەوامە و ئێران کاتژمێری سفری داناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، ئەمریکاش هۆشداری داوەتە ئێران.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک بۆسەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدانى گەریلاکانى ئازادیی دژ بە دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەردەوامە و کاریگەرتر دەبێت.

تا ئێستا پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک یەکلایی نەکراوەتەوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمی هەرێمى کوردستان درێژەی هەیە.

Comments are closed.