ڕۆژەڤ

هێرشى ئێران بۆسەر ئیسرائیل

سەردانى سودانى بۆ ئەمریکا

ئەمڕۆ ١٤ـی ٤، ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفالە کە بە هەشت قۆناغ ئەنجامدرا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دژی گەلی کورد، بەتایبەتی قۆناغی سێی ئەنفال لە گەرمیان، کە بە ئەنفالی ڕەش ناسراوە و دژوارترین و دڕندانەترین قۆناغی جینۆسایدی ئەنفالە، لە کۆی پڕۆسەکە ١٨٢ هەزار کوردی بێتاوان کۆمەڵکوژ کران

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٩ـی بەیانییەوە لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵ مەڕاسیمەکانی ساڵیادی ئەنفال دەستپێ دەکات، هاوکات لە مەزاری ئەنفالەکان لە گوندی دێبنە لە گەرمیان ساڵیادی ئەم تاوانە ڕەشە دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ لە ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، لەلایەن ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدەوە، بە بۆنەی ٣٦ـەمین ساڵیادی ئەنفالەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دەدرێت.

کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی، لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، بە بۆنەی ٣٦ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفال، مەڕاسیمی دانانی تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا بەڕێوەدەچێت.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

Comments are closed.