لە نسێبین گێچەڵی ئەفسەرە تورکەکەی شرناخ شەرمەزار کرا

ناوەندی هەواڵەکان

پاش گێچەڵی ئەفسەرێکی تورک بەرامبەر ژنێک لە شرناخ، ژنانی نسێبین ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، شەڕی تایبەت پووچەڵ دەکەینەوە و خۆپاراستنی ژنان بەهێز دەکەین.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی ڕەگەزیی ئەفسەرێکی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ژنێک لە شرناخ، لە نسێبینی سەر بە شاری مێردین ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

 لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و “بژی بەرخۆدانی ژنان” و “بژی بەرخۆدانی زیندان” و “لێپرسینەوە لە چەتە گێچەڵکارەکان دەکەین” بەرز کرانەوە.

پاشان ناهیدە ئولگەر ئەندامی تەژەئا، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر سیاسەتی شەڕی تایبەت دژی ژنان و مناڵان و وتی: ئەفسەری تاوانبار لەلایەن دەوڵەتەوە دەپارێزرێت.

ئولگەر ڕایگەیاند، لەلایەن تەڤگەری ئازادیی ژنان و گەلی شکۆمەندمانەوە، سیاسەتی شەڕی تایبەت پووچەڵ کراوەتەوە، جەختی کردەوە، وەک ژنان خۆپاراستن بەهێزتر دەکەن.

چیدەم کلیچگون ئوچار هاوسەرۆکی دەبەپە، لە ڕێپێوانەکەدا ڕایگەیاند، بەهۆی سیاسەتی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەوە کوشتن و توندوتیژی سەر ژنان لەناو کۆمەڵگا و لە ماڵەکاندا زیاتر بووە، لە کوردستان سیاسەتی شەڕی تایبەت دژی ژنان پێش دەخرێت، بۆیە تاوانباران بە ئاسانی لە کوردستان تاوان دژی ژنان ئەنجام دەدەن، بەڵام ژنان لە هەموو جێگەیەک خۆیان ڕێکخستووە.

هەروەها جەختی کردەوە، “ئێمە دژی ئاکەپە خۆمان ڕێکدەخەین، “ژن، ژیان، ئازادیی” دژی ئاکەپە و دەوڵەتی پیاوسالار دووپات دەکەینەوە”.

ب.گ

Comments are closed.