ڕۆژەڤ

کاتژمێر ٤ـی پاش نیوەڕۆ، لە چوارڕیانی کەمالەخڕە لە پێنجوێن، بە مەڕاسیمێکی شکۆدار پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهید کەمالە خڕە لادەبرێت.

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، لە شارەدێی گەرمکی پێنجوێن، ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، کۆنگرەیەکی هۆشیارکردنەوە بۆ پاراستنی ژینگە و ڕووەکە سرووشتییەکانی ناوچەکە ئەنجام دەدات، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی خۆجێی سنوورەکە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵ سیمینارێک بۆ نووسەر لەتیف فاتیح فەرەج ڕێکدەخرێت، بە بۆنەی ٣٦ـەمین ساڵیادی ئەنفالەوە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

Comments are closed.