ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچەى شاخاوى بارانى کورتخایەن دەبارێت و لە کاتەکانى شەودا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچەى شاخاوى بارانى کورتخایەن دەبارێت و لە کاتەکانى شەودا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٣ پلە دەبێت.
ئـ.م
Comments are closed.