ناوەندی هەواڵەكان
بڕیارە ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك بكات، یەكێك لەوانەش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای توندوتیژیی و دەستدرێژیی كردن دەكرێت.
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك بكات، لەوانەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای ڕێكخستنی وزەی نوێبووەوە دەكرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای توندوتیژیی و دەستدرێژییكردن بكرێت، هەروەها دەنگ لەسەر هەمواری یەكەمی پرۆژە یاسای سندووقی دانیشوتوانی عێراق دەدرێت.
لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.
هـ.ئ
Comments are closed.