ئەمڕۆ ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێرانەوە کۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر وڵاتەکەیان کۆدەبێتەوە، لای خۆشیەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەڕی غەزە بەشێکە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران.

کەناڵی سی ئێن ئێن لە بارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆى ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبوونەوەکە بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو.

کەناڵی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر وڵاتەکەیان کۆدەبێتەوە.

هەروەها، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە، شەڕی غەزە بەشێکە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران.

جێگای ئاماژەیە، شەوی ١٣ـی ئەم مانگە ئێران ٥٠ موشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و سەرجەمیان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئیسرائیلەوە تێکشکێنران، ئەم هێرشانەش لە تۆڵەى ئەو هێرشەى، کە لە ١ـی نیسان لە دیمەشق کرایە سەر کونسوڵخانەى ئێران و تێیدا حەوت ئەفسەری باڵای ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کوژران.

ڕ.ش

Comments are closed.