زیندانییانی پەکەکە و پاژک لەبارەی سیخوڕێکەوە هۆشدارییەکیان بڵاو کردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

زیندانییانی پەکەکە و پاژک لەبارەی خیانەتکارێک هۆشدارییاندا و ڕایانگەیاند، مستەفا عەسکەریی لەگەڵ یەکینەکانی هەواڵگریی جەندرمەی تورک کار دەکات و لە چەندین بواردا کاری کردووە، دواجار لە زیندانی یۆزگات بووە.

لەسەر ناوی زیندانییانی دۆزی پەکەکە و پاژک، دەنیز کایا پەیوەست بە خیانەتکارێک بە ناوی موستەفا عەسکەریی، کە ماوەیەکی درێژە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان و تورکیا سیخوڕێتی کردووە و بەم دواییانە لە زیندانی یۆزگارت بووە، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تراژیدیای هەرە مەزن لە مێژووی کۆمەڵگاکەمان و ڕاستی کورد و کوردستاندا، ئەوانەن کە خیانەتیان لە جەوهەر و کۆمەڵگای خۆیان کردووە و خیانەت و هاوکاری دەوڵەتی نەفرەتییان کردووە.

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، دەسەڵات هەمیشە پەنای بۆ ئەم تەکنیکە بردووە، پشتیان بە خیانەت بەستووە لەبەرامبەر بەرخۆدان.

ڕاگەیاندراوەکە باس لەوە دەکات یەک لە دوایین ئەو کەسانەی چوونەتە ڕیزی خیانەتەوە، موستەفا عەسکەرییە و ڕایانگەیاند، “مستەفا عەسکەریی ماوەیەکی زۆرە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان و تورکیا کاری سیخوڕێتی کردووە و بەم دواییانە لە زیندانی یۆزگات بووە.

ئەوەشیان ئاشکرا کرد، لێکۆڵینەوەکانی تەڤگەرەکەمان دەربارەی ئەم سیخوڕە کۆتایی هاتووە و دەرکەوتووە، کە لەگەڵ کۆماری تورکی فاشیست و ستەمکار لە ئەرک و چالاکییەکانی بەردەوامە، ئەم کەسە لەلایەن یەکینەکانی هەواڵگریی جەندرمەوە ئەرکدار کراوە و بۆ ئەم یەکینەیە کاردەکات، ئەم کارانەی سیخوڕیی-خیانەت و ناردنی بۆ زیندانی یۆزگارت، بەتوندی شەرمەزار دەکەین.

لە کۆتاییشدا،هۆشداریی جدییاندا بە ئەو پێکهاتانەی هاوکاری ئەم سیخوڕانە دەکەن و بانگەوازییان کرد، کە دەستی گڵاویان لەسەر ئەو بەهایانە هەڵبگرن کە گەلەکەمان بە هیوای مەزنەوە بەرزی کردوونەتەوە، لەم گۆمی خیانەتە دەربچن و پەشیمان ببنەوە لەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کوردی هێژایان کردووە.

ب.گ

Comments are closed.