سزای پێنج مانگی تر زیندانی بە سەر لەیلا گوڤەندا سەپێنرا

ناوەندی هەواڵەکان

لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی زیندانیکراوی کەجەدە، بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە دانانی قەیوم، پێنج مانگی تر سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ دانیشتنی دۆزی سیاسەتمەداری زیندانیکراوی کورد لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، لە چوارەمین دادگای سزای ئاسلی لە ئێلح دەستی پێ کرد.

لە چوارچێوەی دادگاییکردنەکەدا، قسەکانی سیاسەتمەداری زیندانییکراوی کورد لەیلا گوڤەن لە کۆبوونەوەی ١٥ـی ئەیلولی ٢٠١٦ لە ئێلح بە بیرهێنرایەوە.

بەوهۆیەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن” و “هاندانی گەل و دوژمنایەتیی” و “سوکایەتی ئاشکرا بە دەوڵەت و پەرلەمان و حکومەت و دەزگاکانی دادوەریی تورکیا” سکاڵایەکی یاسایی دەربارەی لەیلا گوڤەن ئامادە کرا.

 لەیلا گوڤەن بەشدار نەبوو لە دانیشتنەکەدا، پارێزەرەکەی سەردار چەلەبی ڕایگەیاند قسەکانی گوڤەن لە چوارچێوەی ئازادی بیروڕایە، بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپای خستەبەردەم دادگا و داوای بێتاوان ناساندنی موەکیلەکەی کرد.

دواجار دادگا بە پاساوی ئەوەی لەیلا گوڤەن بە ئاشکرا سوکایەتی بە دەوڵەت و پەرلەمان و حکومەت و دەزگاکانی دادوەریی کردووە، پێنج مانگ تر سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

ب.گ

Comments are closed.