ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ جەژنى ئێزدییەکانە

هاتنى ئەردۆغان بۆ عێراق و ناڕەزایەتیەکان لەوبارەوە

ئەنجوومەنی باڵای ڕێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لە بینای کورتەباڵاکان لە شاری سلێمانی کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆ لەبارەی بێبەشبوونیان لە زیادکردنی مووچە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دەدەن.

بنکەی ژین لە شاری سلێمانی، کاتژمێر ٤ـی پاشنیوەڕۆ کۆڕێک بۆ چرۆ کەریم زەند لە هۆڵی پیرەمێردی تەلاری ژین ساز دەکات، بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی “چرۆ ناوی منە”.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

سەردانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ئەمریکا و ئامانج و تەوەرەکانى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە.

ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوە لەئێران دەکات.

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە.

هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدان و چالاکییەکانى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

Comments are closed.