عێراق ٤١ فڕۆكەی جەنگی لە ئەمریكا دەكڕێت

ناوەندی هەواڵەكان

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، دوای كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەکەمان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی، سوودانى ڕێككەوتنێكی لە بواری چەكدا لەگەڵ ئەمریكادا بە مەبەستی كڕینی ٤١ فڕۆكەی جەنگی واژۆکردووە.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی محەمەد شیاع لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا و هەروەها كڕینی ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی، بەمجۆرە بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

باسم عەوادی ڕایگەیاندووە، دوای كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەکەمان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی، سوودانى ڕێككەوتنێكی لە بواری چەكدا لەگەڵ ئەمریكادا بە مەبەستی كڕینی ٤١ فڕۆكەی جەنگی واژۆکردووە و هەروەها واشنتن هەندێك فڕۆكەی دیكەش بە دیارى دەداتە عێراق.

وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد، لە ماوەی چەند مانگى داهاتوودا فڕۆكەكان ڕادەستی عێراق دەكرێت.

باسم عەوادی لە كۆتایدا وتی، لە میانی كۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا، پرسی هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر بەشێك لە بانكەكانی عێراق تاوتوێ كرا.

هـ.ئ

Comments are closed.