ناوەندی هەواڵەکان
ڕێکخراوی پارێزەرانی فریاکەوتن بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سودان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری فاشری ویلایەتی دارفۆر لە باکووری سودان بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانى پشتیوانی خێراوە ١٢٥ کەس بوونەتە قوربانی، دەشڵێن، لەو ژمارەیە ٢٥ کەس کوژراون و ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕێکخراوی پارێزەرانی فریاکەوتن بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سودان ئاماری دوو ڕۆژی ڕابردووی پێکدادنەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانى پشتیوانی خێرای بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری فاشری ویلایەتی دارفۆر لە باکووری سودان بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانى پشتیوانی خێراوە ١٢٥ کەس بوونەتە قوربانی.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، لەو ژمارەیە ٢٥ کەس کوژراون و ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
شەڕی سوودان لە ١٥ـی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە، لە نێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا، تا ئێستاش ناو بەناو شەڕ و ئاڵۆزییەكان بەردەوامە و زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لەو وڵاتە ئاوارەبوون.
ڕ.ش
Comments are closed.