دانووستانەکان لەبارەى ئاگربەستى غەزەوە گەیشتووەتە کوێ؟

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، دانووستانەکان لەبارەى ئاگربەستی غەزەوە سەبارەت بە ئاڵوگۆری دیلەکان و وەستاندنی شەڕ لە قۆناغێکی خراپدایە، دەشڵێت، دانووستانەکان بەرەو پێشەوە ناچن و بەربەستێک هەیە ڕێگری دەکات لە ڕێککەوتن.

شێخ محەمەد بن عەبدول ڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانید لە دەوحە لە بارەی دۆخى دانووستانەکانی ئاگربەست لەبارەى شەڕى غەزەوە بەمجۆرە دوا.

سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ ڕایگەیاند، دانووستانەکان لەبارەى ئاگربەستی غەزەوە سەبارەت بە ئاڵوگۆری دیلەکان و وەستاندنی شەڕ لە قۆناغێکی خراپدایە.

شێخ محەمەد بن عەبدول ڕەحمان ئال سانی باسى لەوەش کردووە، دانووستانەکان بەرەو پێشەوە ناچن و بەربەستێک هەیە ڕێگری دەکات لە ڕێککەوتن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمریکا لە بەرواری ٨ـی ئەم مانگە کۆتا دەرفەتی دابوو بە ئیسرائیل و حەماس تا لە بارەی ئاگربەستی نێوانیانەوە ڕێککەوتن ئەنجام بدەن، بەڵام تا ئێستا گفتوگۆکان بە نێوەندگیری قەتەر و میسر هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

ڕ.ش

Comments are closed.