ئەمریكا دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی حووسییەكانى تێكشكاند

ناوەندی هەواڵەكان

هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، حووسییەكانی یەمەن لە ڕێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشییان كردووەتە سەر كەشتییەكانی دەریایی سوور، بەڵام لە ڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە هەردوو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە خراونەتە خوارەوە.

هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لە بارەی هێرشێكی نوێی حووسییەكانی یەمەن و خستنە خوارەوەی چەند فڕۆكەیەكی بێفڕكەوانى ئەو گرووپە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، حووسییەكانی یەمەن لە ڕێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشییان كردووەتە سەر كەشتییەكانی دەریایی سوور، بەڵام هێزەكانمان لە ڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە هەر دوو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەیان خستووەتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی هێرشەكەی حووسییەكانەوە هیچ زیانێكی گیانی بەر تیمی كەشتییە ئەمریكییەكان نەكەوتووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حووسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

هـ.ئ

Comments are closed.