ڕووسیا تەواوی هێزەکانی لە هەرێمی قەرەباغ کشاندەوە

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژى سەرۆکایەتى ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لە شەش مانگی ڕابردوودا هەڵسەنگاندمان کرد بۆ کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی ئەرمینیا بریارماندا هێزەکانمان لە تەواوی هەرێمی قەرەباغی ئازەربایجان بکشێنینەوە، دەشڵێت، ژمارەی سەربازەکانمان لەو ناوچەیە دوو هەزار سەرباز دەبێت.

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژى سەرۆکایەتى ڕوسیا کریملن لە بارەی کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەى لە هەرێمی قەرەباغ ڕاگەیانداروێکی بڵاوکردەوە.

دیمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی لە شەش مانگی ڕابردوودا هەڵسەنگاندمان کرد بۆ کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی ئەرمینیا بریارماندا هێزەکانمان لە تەواوی هەرێمی قەرەباغی ئازەربایجان بکشێنینەوە.

وتەبێژى سەرۆکایەتى ڕوسیا کریملن باسى لەوەش کردووە، ژمارەی سەربازەکانمان لەو ناوچەیە دوو هەزار سەرباز دەبێت.

 جێگای ئاماژەیە، هێزەکانی رووسیا لە ژێر ناوی هێزی ئاشتی پارێز لە دوای شەڕی قەرەباغ لە  ساڵی ٢٠٢٠ وەک مەرجێک لە ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان ڕووسیا و ئەرمینیا و ئازەربایجان لە هەرێمی قەرەباغ جێگیرکرابوون.

ڕ.ش

Comments are closed.