ناوەندی هەواڵەکان
بەهۆی هاتوچۆی زۆری تانکەر و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانەوە هاوڵاتییانی شارەدێی تەقتەق ناڕەزایەتییان نیشاندا و ڕێگای نێوان تەقتەق و كۆیەیان بە ڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا داخست.
ئەمشەو هاوڵاتییانی شارەدێی تەقتەق، بەهۆی هاتوچۆی زۆری تانکەر و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانەوە، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
وەک ناڕەزایەتییەک، ڕێگای سەرەکی نێوان تەقتەق و كۆیەیان بە ڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا داخست، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا بە سنووری تەقتەقدا هاتوچۆ دەكەن.
فەرمان سابیر یەكێك لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكە بە ڕۆژنیوزی وت: بەهۆی ئەوەی ڕێگای تەقتەق گونجاو نییە بۆ هاتوچۆ كردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان، گرفتی گەورەی بۆ هاوڵاتییان درووست كردووە، بۆیە بەربەستمان درووست كردووە و ڕێگا نادەین چیتر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بە سنووری تەقتەقدا هاتوچۆ بكەن.
وتیشی: هاتوچۆی بارهەڵگرەكان تەنها زیان لە خەڵكی سنوورەكە دەدات و خێرەكەی بۆ بەرپرسانە.
هاوكات هەرێم قادر، یەكێكی تر لە خۆپیشاندەرانی تەقتەق وتی: ئەو ئەو بارهەڵگرانە بوونەتە هۆكاری ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگاكە، هەر لەم ڕۆدا چەندین ڕوودوای هاتوچۆ ڕوویانداوە.
ئەمەش لە كاتێدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێگای سكتان و بالیسان و دۆڵی سماقوڵی بە ڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا داخرا، لە ئێستاشدا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، ڕێگای كۆیە تەقتەق داخراوە و هیچ ڕێگایەك نییە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان هاتوچۆی پێدا بكەن.
ب.گ
Comments are closed.