هێزە چەکدارەکانی ئێران سێ کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستگیرکرد

ناوەندی هەواڵەکان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سێ هاوڵاتییان دەستگیرکردووە، دەشڵێت: ئەو هێزانە مۆڵەتی یاساییان پێ نەبووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانەی گوندەکە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە بارەی دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەواڵێکی بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سێ هاوڵاتییان بەناوەکانی ئومید شەهداد، عومەر حسەینی و عەلی حسەینی دەستگیرکردووە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەو هێزانە مۆڵەتی یاساییان پێ نەبووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییانەی گوندەکە.

لە ڕۆژی ٢١ی مانگی ئادارەوە تا ئەمڕۆ لانیکەم ٢٦ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  دەستبەسەر کراون، لە کۆی ئەم هاوڵاتییانە هەشت کەسیان ڕەوانەی زیندان کراون.

ڕ.ش

Comments are closed.