هەینی, 29 ماي 2020 – 09:29 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا “پنتاگۆن” لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە ڕەزامەندی نیشانداوە بە فرۆشتنی چەکی بەهێز بە کوێت بە بەهای یەک ملیارد و ٤٢٥ ملیۆن دۆلار کە خۆی لە موشەک و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی دەبینێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پنتاگۆن، سیستمەکە لە ٨٤ موشەکی جۆری BACK3 و سیستمی M.S.A پێکدێت بە بەهای ٨٠٠ ملیۆن دۆلار، لەگەڵ سیستمی دژە تەنی ئاسمانیی نوێ کە ئێستا لە کوێت هەیە.
ش.ف