پێنجشەممە, 11 يون 2020 – 18:34 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی سنووری برادۆستیان کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی خەلیفان بەربووە، بەهۆی بوونی فڕۆکەی سیخوڕیی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکە هاوڵاتیان ناتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە، بۆیە ئاگرەکە بەرەو تەشنەکردن دەڕوات.
د.ع