شەممە, 11 أغس 2018 – 08:29 ڕۆژنیوز – مەخمور
دوێنێ لە دەزگای شەهیدانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، هاوسەری شەهیدان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە ڕێکخست.
لە کۆنگرەکەدا، بەیاننامەی هاوسەری شەهیدان لەلایەن هاوسەری شەهید سەلامەت ئەردۆغان خوێندرایەوە و تیایدا وێڕای شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، ئەوەش هاتبوو: تاکە ڕێگای چارەسەریی هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەخشەڕێگای ڕێبەرایەتیی ئێمەیە، لەبەر ئەوەش دەوڵەتە داگیرکەرەکان و بەتایبەت دەوڵەتی تورک لە نەخشەڕێگای ڕێبەرایەتیی دەترسن، بۆ ئەوەش هەموو هەوڵێکی بۆ بچڕاندنی پەیوەندییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە جیهان و گەلەکەمان و بەتایبەت بزووتنەوەی ئازادیی گەلی کورد خستووەتەگەڕ.
هەروەها هاتووە: هێزە داگیرکەرەکان هەرچەند بەردەوامیی بە گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەرەکەمان بدەن، هەرچەندیش کاری چەپەڵ ئەنجامبدەن، ئێمە دەست لە دۆز و داواکاریی خۆمان بەرنادەین، هەتا ئەوکاتەی ئازادیی ڕێبەرایەتییمان دەستەبەر دەکەین.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، هاوسەری شەهیدانی کامپی مەخمور، داواشیان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کردبوو، کە ئەرکی خۆیان بەرامبەر ئۆجالان پێکبهێنن و ئەو گۆشەگیرییە تووندەی کە لەسەریەتی ڕایگرن.
لەکۆتاییشدا دروشمەکانی “ڕێبەرایەتییمان هزر و باوەڕی ئێمەیە” و “بمرێت هەموو تووندوتیژییەک لەسەر ڕێبەرایەتییمان و گەلی کوردستان” وترانەوە.
ب.ل