چوؤرشەممە, 28 مار 2018 – 17:30
ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا
هه‌ریه‌ک له یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان و حزبى شیوعى کوردستان له پانێلێکدا لە شارەزوور، باسى مه‌ترسییه‌کانى تورکیایان کرد، که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور و ده‌سته‌ی خانمانی گه‌وهه‌ره‌وه ڕێکخرابوو.
ئه‌مڕۆ له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور، پانێلێک له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ د.جوان ئیحسان ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و شلێر عه‌بدولمه‌جید، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی و عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، سازکرا.
له سه‌ره‌تای پانێله‌که‌دا، د. جوا ئیحسان ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وتى: هه‌ر له سه‌رتاوه هه‌ڵوێستی یه‌کێتی ڕوون بووه، که هێنانی هێزی ده‌ره‌کی بۆ ناو خاکی هه‌رێم و دواتر مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، هیچ سودێکی بۆ پێگه و قورسایی هه‌رێم نه‌بووه، بۆیه ئێستاش به ڕوونی کاریگه‌رییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له باشووری کوردستان هه‌ستی پێده‌کرێت و ئێمه ئه‌مه به مه‌ترسیی ده‌زانین، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵی به‌رده‌واممان داوه که خاکی هه‌رێم له بوونی هێزی ده‌ره‌کى پاک بکرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت: لای هه‌مووان ئاشکرایه که ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌رگیز ڕازی نه‌بووه به‌و پێشکه‌وتن و حکومڕانییه‌ی که له ڕۆژئاوای کوردستان په‌یڕه‌وی لێکراوه.
دواتر، شلێر عه‌بدولمه‌جید، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی باسی له‌وه‌کرد: هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک هه‌ڵسوکه‌وتی فاشیستی بوون له دژى ڕۆژئاوای کوردستان و هاوکات له باشووری کوردستانیش.
ئه‌وه‌شى وت: چونکه وه‌ک لای هه‌مووان دیاره هه‌میشه وڵاتانی هه‌رێمی بارودۆخی ناسه‌قامگیری عێراق و سوریایان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆستوه‌ته‌وه و گه‌لی کوردیان کردووه به قوربانی.
هه‌ر له‌و پانێله‌دا عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: گومان له‌وه‌دا نییه که تورکیا کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی نه‌ک له‌سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان هه‌یه، به‌ڵکو کاریگه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش هه‌یه، به‌ڵام زۆر گرنگه له‌م نێوه‌نده‌دا ته‌نها باسی مه‌ترسی تورکیا نه‌کرێت له‌سه‌ر باشووری کوردستان، چونکه ئێرانیش وه‌ک وڵاتێکی هه‌رێمیی، هه‌مان کاریگه‌رى و مه‌ترسیی هه‌یه هه‌م له ڕۆژئاوا هه‌میش له باشور.
به‌رپرسانی ئه‌و سێ لایه‌نه له کۆی قسه‌کانیاندا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، که ته‌نها کارێک له‌م قۆناغه‌دا گرنگ و پێویست بێت، لێکنزیکبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کانه.
ک.ک