شەممە, 1 سبت 2018 – 13:28 ڕۆژنیوز – سلێمانی
ئەمڕۆ شاندێکی میحوەری سوننە ‘وەتەنیی’ سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان-ی کرد لە شاری سلێمانی و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا نەرمین عوسمان، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمان و ئەندامى شاندى یەکێتى لە کۆبوونەوەکە، وتى:”ھیوادارین ئەو حکومەتەی لە بەغدا پێکدێت بتوانیێت چارەسەری کێشەکان بکات، ئێمە کێشەی نەتەوایەتیمان لە عێراق ھەیە و جەخت لە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ دەکەینەوە، لەوەشدا سووننەکان هاورامان بوون”.
نەرمین عوسمان وتیشى، کە لە کۆبونەوەیان لەگەڵ میحوەرى وەتەنى، بڕیاری پێک‌ھێنانی لیژنەیەکیان داوە لە نێوانیاندا بۆ ئەوەى هەمەهانگىیان هەبێت هەوڵبدەن حکومەتێک پێک‌بێت کە هەموان لە سایەیدا بحەسێنەوە.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا قوتیبه جبووری، ئه‌ندامی شاندی سوننەکان وتى:”مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ لای یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌بارە‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و كاری پێكه‌وە‌ییمان له‌داهاتوودا، بڕیارە له‌گه‌ڵ كوتله كوردستانییه‌كانی دیکەدا کۆببینەوە، ته‌نانه‌ت ئه‌و شاندەى یه‌كێتی و پارتیش كه بڕیارە ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن دووبارە له‌به‌غدا له‌گه‌ڵیان كۆدە‌بینه‌وە”.
ناوبراو، وتیشى: له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ماددە دە‌ستوورییه‌كانی عیراقین، هه‌روه‌ها دە‌مانه‌وێت حكومه‌تی نوێی عیراق حكومه‌تێكی دیموكراسی بێت و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقی تێدا پارێزراو بێت.
س.ح