جۆری گەڕان

ژن ‌

کەبەدەهە: پێویستە ١ـی ئایار گۆڕەپانەکان بگۆڕدرێن بۆ سەنگەری بەرخۆدان

ناوەندی هەواڵەکان کەبەدەهە ڕایگەیاند، لە ١ـی ئایاردا دەبێت هەموو گۆڕەپانەکان بەتایبەت تەقسیم بگۆڕدرێت بۆ سەنگەری بەرخۆدان، دژی زەوتکردنی ڕەنج و جەستە و کوشتنی ژنان و جیاکاری ڕەگەزیی و هەژاری و شەڕی ئیمپریالیستی و داگیرکاریی. کۆنسەی گشتیی بزووتنەوەی…

تەژەکە- ئە داوا لە ژنان دەکات لە ١ـی ئایاردا بڕژێنە سەر شەقامەکان

ناوەندی هەواڵەکان تەژەکە-ئە ڕۆژی ١ـی ئایاری پیرۆز کرد و لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە ژنان کرد، لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا دژی شەڕ، کۆمەڵکووژیی و سیستمی سەرمایەداریی و لەپێناو ئازادیی ڕێبەرایەتییمان بڕژێنە سەر شەقامەکان. بزووتنەوەی ژنانی کورد لە…

کۆنگرەی ستار خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ڕیکخراوی ڕژاک

ناوەندی هەواڵەکان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژەوە، نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕژاک). ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ڕۆزا حەسەن نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان،…

سارا ڕەزا: شۆڕش بەبێ ژن سەرکەوتن مسۆگەر ناکات

سلێمانی سارا ڕەزا باس لەوە دەکات، کە ڕێبەر ئاپۆ وتویەتی، "هەر شۆڕشێک ژن پێشەنگایەتی نەکات، ئەوا نە بە شۆڕش دادەنرێت، نە سەرکەوتنیش مسۆگەر دەکات، هەر بۆیە ئێستا تێکۆشانی کوردان بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەدەچێت و ژنان بزوێنەری سەرەکیی ئەو شۆڕشەن.…

لە گەرمیان كچێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، كچێكی تەمەن ١٨ ساڵان لە گەڕەكی كەلاری كۆن بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا.  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ڕوودانی گیانلەدەستدانى کچێک…

پارێزەرێک: هاوڵاتییانی هەرێم دادگاکانی عێراق بەکاردەهێنن بۆ فرەژنی

گەرمیان بەهۆی هەبوونی یاسای مەرجدارکردنی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان، ئامارەکان ڕوو لە کەم بوونن، بەڵام پارێزەرێک دەڵێت: هاوڵاتییانی هەرێم ڕوو لە دادگاکانی عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی فرە ژنی و بەبێ ڕەزامەندی هاوژینەکانیان. بەهۆی باڵادەستی دادگاکانی…

ڕۆژنامەنووسان: هێرش بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد بە پیلانە

سلێمانی هێرشەکان بۆسەر هەردوو کەناڵی ستێرک و میدیا خەبەر زۆرترین کاردانەوەى لێکەوتەوە و ڕۆژنامەنووسانی ژن لە باشووری کوردستان باس لەوە دەکەن ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر میدیای ئازادیی کوردیی نیشانەی ئەو پەڕی لاوازییە و دەشڵێن: هێرش بۆ سەر ڕاگەیاندنی…

دەم پارتی: گەل ڕێگە بە قەیوم و هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرۆکایەتیی نادەن

ناوەندی هەواڵەکان وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند، دەسەڵات ساڵانێکە هەوڵی ڕەشکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەدات، بەڵام گەل ڕێگە بە قەیوم و داخستنی پارتەکە نادات و وتی: "ئێمە لە هەموو جێگەیەک پارادایمی ئازادیخوازیی ژن کە…

لە بەغدا ژنێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

ناوەندی هەواڵەکان لە ناوچەی زەیوونەی شاری بە‌غدا، ژنە چالاکێکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە نێو ئۆتۆمبێلکەی خۆیدا بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا و تاوانبارەکەش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە. شەوی ڕابردوو لە ناوچەی زیوونەی شاری بەغدا، غوفران مەهدی ناسراو بە…

تەژەئا بە بۆنەی ١ـی ئایارەوە بانگەوازییەکی بڵاو کردەوە

ناوەندی هەواڵەکان بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) ڕایگەیاند، ١ـی ئایار لە دژی گۆشەگیریی، دەستگرتن بەسەر ڕەنجی ژنان، شەڕ و دوژمنیاتەیی لە بەرامبەر ژنان، دەڕژێینە شەقامەکان. بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) سەبارەت بە ١ـی ئایار ڕۆژی جیهانیی…