جۆری گەڕان

ڤیدیۆ

لە ڕۆژی جیهانییاندا بە هەزاران منداڵ لەژێر بارووت و بۆردووماندان

ناوەندی هەواڵەکان یه‌کی‌ حوزه‌یرانی‌ هه‌موو ساڵێک وه‌ک ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان دیاریکراوە، کە لە زۆربەی وڵاتاندا بە ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی جیاواز یادی دەکەنەوە، بەڵام ئەوەی لەپشت درووشم و بانگەشەکاندا شاردراوەتەوە ژیانی تاڵ و چەرمەسەری ئەو منداڵانەیە کە…

هەفتەیەک زیاترە شەش گوندی سنوورى کۆیە بێ ئاوی خواردنەوەن

کۆیە بەهۆی شكان و تێكچوونی پڕۆژەی ئاوی كێلەزیندان زیاتر لە هەفتەیەكە شەش گوندی سنوورەكە كێشەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ درووست بووە و دانیشتووانەکانیان ناچارن ئاو بە پارە بکڕن، بەپێچەوانەی دانیشتووانەکەشەوە بەرێوبەری ئاوی شارەدێی ئاشتیش دەڵێت: پڕۆژەکە…

حکومەتی هەرێم بە مووچەی فەرمانبەران گیرفانى پەرلەمانتارانی بێکار گەرمدەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە خولی پێنجەمی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان بەسەرچووە و سەرۆکایەتى و پەرلەمانتاران جگە لە وەرگرتنى مووچەکانیان هیچ ئەرکێکی پەرلەمانتارییان نەماوە، لەکاتێکیشدا کە مووچەخۆرانی هەرێم ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن و…

ڕەئوف ئاکرێیی یەکەم تیرۆری دەسەڵاتى هەرێم بۆ بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان و ئازادییخوازان

ناوەندی هەواڵەکان لەدوای ڕاپەڕین یەکەمین زەنگی بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان بە تیرۆرکردنی "ڕەئوف ئاکرێیی" لێیدا و زنجیرەیەک تیرۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ٣١ ساڵ هاوپیشەکانی ئاکرێی هێشتا دەڕفێندرێن و دەخرێنە کونجەی زیندانەکانەوە و هەوڵی بێدەنگ کردنیان…

ئاژانسی ANF دیمەنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستیکردووە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی و سرووشتی کوردستان، بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەوەش دیمەنی بەکارهێنانی چەکە کیمیاییەکە بە بەڵگە کرا و بڵاوکرایەوە. هەرچەندە چەکی…

کەنەکە..چەتری کۆکەرەوەی کورد و ٢٥ ساڵ تێکۆشان بۆ نەتەوەیەک

ناوەندی هەواڵەکان کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ٢٥ ساڵ پێش ئێستا و لە ٢٥ـی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ لە ئەمستردامی پایتەختى هۆڵندا بە بەشداری ٧٠٠ کەس لە کورد و دۆستانی کورد لەسەر پێشنیازی پەکەکە دامەزرا. ئەو دامەزراوەیە لە شێوەى پەرلەمانە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر…

ئەردۆغان بە پاشماوە و شانە نووستووەکانى داعش ئارامی لە عێراق و سووریا تێکدەدات

ناوەندی هەواڵەکان دوای چەند ساڵێک لە کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق و سووریا جارێکی دیکە دەوڵەتى تورک دەیەوێت داعش لەو دوو وڵاتە زیندوو بکاتەوە و ناوچەکە بخاتەوە ناو ئاگرێک کە سووتەمەنییەکەی گەلانى عێراق و سووریا بە تایبەتیش کورد و ئێزدییەکان و…

گەلی مەخموور بە ڕێپێوانێک گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد

مەخموور دانیشتوانانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لە دژی سزای شەش مانگ قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی پاریزەران لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و شەرمەزاریان کرد. پارێزەرانی سەدە سەردانی دادگایان…

پرسەی سەرۆکی ئێران و هاوەڵانی لە تەبرێز دەستی پێکرد

ناوەندى هەواڵەکان تەرمی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و ئەو کەسانەی لە ڕووداوی هێلیکۆپتەرەکەدا بوون، گەیشتە تەبرێز و خەڵکێکی زۆر لە مەراسیمی پێشوازیی و پرسەکەیاندا بەشدار بوون. بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی هەریەکە لە ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆمار، حوسێن…

سەرجەم ئەندامانی ناو هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆكی ئێران گیانیان لە دەستدا

ناوەندی هەواڵەكان میدیای فەرمی ئێران بەشێوەیەكی فەرمی هەواڵی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندە یاوەرەكەیانى پشتراست كردەوە. میدیای فەرمی ئێران لە بارەی گیان لە دەستدان ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆمار و وەزیری…