وتەبێژى کۆشکى سەرۆکایەتى ڕووسیا- کرێملین ڕایگەیاند: ئەو فڕۆکە جەنگیانەى، کە لەلایەن پۆڵەندا و سلۆڤاکیا بە ئۆکراین دراون لەناو دەچن، دەشڵێت، گەیاندنی چەکی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ هیچ گۆڕانکارییەک لە ئامانجە سەربازییەکانی وڵاتەکەمان لە ئۆکراین ناکات.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژى کۆشکى سەرۆکایەتى ڕوسیا- کرێملین لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دابینکردنی ئەو هەموو کەرەستە سەربازییە لەلایەن وڵاتانى جیهانەوە بۆ ئۆکراین وەک چەندین جار وتوومانە، ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەى وڵاتەکەمان ناگۆڕێت.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتەبێژى کۆشکى سەرۆکایەتى ڕووسیا- کرێملین باسیلەوەکرد: ئەو فڕۆکە جەنگیانەى، کە لەلایەن پۆڵەندا و سلۆڤاکیا بە ئۆکراین دراون لەناو دەچن.
هاوکات، ئەمڕۆ ئێدوارد هیگەر، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان ١٣ فڕۆکەی جەنگی لە جۆرى میگ-٢٩ پێشکەش بە ئۆکراین دەکات.
جێگەى ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ ئەدرۆییە دۆدا سەرۆکى پۆڵەندا ڕایگەیاند، ئێمە بڕیارماندا دوو فڕۆکەى جۆرى مێگ ٢٩ ڕەوانەى ئۆکراین بکەین.
ئ.م
Comments are closed.