بایدن له‌باره‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ پۆتن هەڵوێستى خۆى ڕاگەیاند

پاش ئەوەى دوێنێ دادگاى تاوانە نێودەوڵەتیەکان بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ سەرۆکى ڕووسیا دەکرد، لە بەرامبەردا جۆ بایدن، ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پۆتن بە ڕوونی تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، بڕیاری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانیش لەبارەى دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەدژی ئەو ڕەوایە.

جۆ بایدن، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پۆتن بە ڕوونی تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، بۆیە بڕیاری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانیش لەبارەى دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەدژی ئەو ڕەوایە.

دوێنێ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی ڕووسیا دەرکرد و تۆمەتباری کرد بە بەرپرسیارێتی تاوانەکانی جەنگ.

جێگەى ئاماژەیە، دواى بڕیارەکەى دادگاى تاوانە نێودەوڵەتیەکان ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان هیچ مانایەکیان بۆ وڵاتەکەمان نییە.

ئ.م

Comments are closed.