ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: لە ٢٠ وڵاتدا ٩٠٠ کەس لەسێدارە دراون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە نوێترین ڕاپۆرتى خۆیدا کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەنها لە ٢٠ وڵاتدا نزیەکی ٩٠٠ کەس لەسێدارە دراون، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا، بە ڕێژەی ٥٣٪ زیادی کردووە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین ڕاپۆرتى خۆی بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ٢٠وڵات ٨٨٣ کەس لە سێدارە دراون، کە ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا، بە ڕێژەی ٥٣٪ زیادی کردووە.

چین

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ساڵی ڕابردوو هەزاران کەس لە چین کوژراون و ژمارەکەش تۆمار نەکراوە، هەروەها باس لەوەکرداوە لە ساڵی ٢٠٢١دا ژمارەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون ٥٢٠ کەس بوون، و لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٨٢٥ کەس بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لە چین لە سێدارە دراون بە باشی نازانرێت و لە سێدارەدان لەم وڵاتەدا زۆر بەرزە.

سعودیه

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سعودیە لە یەک ڕۆژدا ٨١ کەسی لە سێدارە دراون.

ئێران

لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢١دا ٣١٤ کەس لە سێدارە دراون، و ئەم ژمارەیەش لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەرزبووەتەوە بۆ ٥٧٦ کەس.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکردوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دەدرێن لە جیهاندا زۆر بەرزە، بەڵام ژمارەکە بەگشتى تۆمار نەکراوە.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تاوانەکە لە کازاخستان، پاپوا یێنی، گینایە، سیرا لیۆن و کۆماری ئەفریقای ناوەی ئەم تاوانە لابراوە، و لە سێدارەدان لە گینایە، ئیکوادۆر و زامبیا تەنها بۆ تاوانی دادوەری سزای لەسێدارەدان هەڵوەشێندراوەتەوە.

هـ.ح

Comments are closed.