ژاپۆن پەکەکەی لە لیستی “ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان” دەرهێنا

ناوەندی هەواڵەکان

دەزگای هەواڵگری ژاپۆن ئاشکرای کرد، پەکەکەى لە لیستى ڕێکخراوە “قەغە کراوەکان”ی ناوخۆییەکان و نێودەوڵەتییەکان دەرهێناوە.

لە چەندین ساڵی ڕابردوودا لە ئەنجامی فشاری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ژاپۆن پارتى کرێکارانى-پەکەکەی خستبووە لیستى ڕێکخراوە قەدەغە کراوەکانەوە، بەڵام ژاپۆن بڕیاریدا بە دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی ئەو ڕێکخراوە قەدەغە کراوانە.

لیستى ڕێکخراوە قەدەغە کراوەکان لە ژاپۆن هەریەکە لە ڕێکخراوی قاعیدە و داعش و چەندین ڕێکخراوی دیکەى لە خۆی گرتووە.

هەروەها پەکەکە لە ڕیزبەندی ١٧ی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە قەدەغە کراوەکاندا بووە لە دەزگای هەواڵگیری ژاپۆن.

بەپیی ئەو هەواڵەى لە ماڵپەڕی فەرمی دەزگاکەدا بڵاوکراوەتەوە، هەواڵگیری ژاپۆن لیستى رێکخراوە قەدەغە کراوەکانى نوێکردوەتەوە، بەڵام پەکەکەی تێدا نییە.

بەگوێرەی نوێکردنەوەی ماڵپەڕەکە، پەکەکە لە هەردوو لیستی ڕێکخراوە “ناوخۆییەکان” و ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکانی نێودەوڵەتییەکاندا” نەبووە.

بەم شێوەیە دەزگای هەواڵگیری ژاپۆن پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکەی لە لە لیستى رێکخراوە قەدەغە کراوەکان دەرهێناوە.

هـ.ح

Comments are closed.