لە شنگال چادری سەرەخۆشی بۆ شەهیدەکەی یەبەشە هەڵدرا

شنگال

لە گوندی گەلی ڕمێ چادری سەرەخۆشی بۆ شەڕڤانی شەهیدی یەبەشە مەجدەل حەسەن خەڵەف دانرا و شەڕڤانانی یەبەشە، بنەماڵەکەی و زۆرێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئێزدیی و گەل سەردانی چادرەکەیان کرد.

دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ٨ـی ئاداردا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شنگال ئەنجام دا و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، شەڕڤانی یەبەشە مەجدەل حەسەن خەڵەف شەهید بوو، دوێنێش لە مەڕاسیمێکی جەماوەری شکۆداردا لە گۆڕستانی شەهید دلگەش و شەهید بەرخۆدان بە خاک سپێردرا.

ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵی شەهید لە گەلی ڕمێی سەر بە شارۆچکەی سنوونێ لە شنگال چادری سەرەخۆشی دانرا و خێری بۆ کرا، لە چادری سەرەخۆشییەکەدا، بنەماڵەی شەهید و شەڕڤانانی یەبەشە پێشوازییان لە خەڵکی ناوچەکە کرد.

لە سەرناوی بنەماڵەی شەهیدان شێخ شەمۆ ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی شنگال قسەی کرد و وتی: هەڤاڵ مەجدەل باوکی پێنج منداڵە، هەردەم دەیوت هەتا تۆڵەی کچ و کوڕانی شنگال نەکەمەوە جلوبەرگی شەڕڤان دانانێم، ماڵی زەرۆ هەمیشە لە کۆمەڵکووژییەکاندا شەهیدیان داوە، هەر ئەم بنەماڵەیەش دژی عوسمانییەکان شەڕیان کردووە، ئێمە بەڵێن بە شەهید مەجدەل و شەهیدان دەدەین، تۆڵەیان دەکەینەوە.

ب. ق

Comments are closed.