فەدا وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە کە دژی عەلەوییەت دەکرێن

ناوەندی هەواڵەکان

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) لەبارەی هێرش و سوکایەتییەکانی هوداپار و چەند لایەنێک دژی عەلەوییەکان ڕایگەیاد، کارێکی نەزانانە و نائەخلاقییە، ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عەلەوییەکان هێز لە عەقڵییەتی قڕکەر و کۆمەڵکوژییەکانەوە وەردەگرن.

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە، لەبارەی هێرش و سوکایەتییەکانی هوداپار و چەند لایەنێکی تر لە دژی عەلەوییەکان.

ناوەڕۆکی بەیاننامەکە بەم شێوەیە:

“کەسێکی نەزان بە ناوی موراد بەلگە کە بانگەشەی کاری کەلتووریی دەکات، باوەڕی پیرۆزی ئێمەی بە پەیوەندی خزمایەتی پێناسە کردووە، ئەو کەسە بەناوی ئۆزکان چەلیک کە خۆی وەک هونەرمەندێک نیشان دەدات، گاڵتە بە عەلەوییەکان دەکات، هەروەها هوداپار کەسێکی له دێرسیم کاندید کردووه و سەردانی سەید ڕەزای دەرسیمی پیری ئێمەی کردووه و لێدوانی داوه، بێگومان پێویستە وەڵامی هەموو ئەمانە بدەینەوە.”

“بێ ئەخلاقییەکی تر لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی ئۆزکان چەلیک ئەنجام درا، گوایە خۆی وەک هونەرمەند دەناسێنێت، ماوەیەک لەمەوبەر ئەم کەسە نەزان و بێ ئەخلاقە گاڵتەی بە ئیمانی پیرۆزمان کردووە، ئەم کەسەش بۆ کارە پیسەکانی هونەری بەکارهێناوە.”

“تەوەرێکی تری گرنگ کە پێویستە لەگەڵ جەماوەری گشتیدا باسی بکەین ئەوەیە هوداپار کاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی دێرسیم دەستنیشان کردووە و سەردانی مەزاری پیرمان سەید ڕەزای کردووە، پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئەمە هێرشێکی گشتییە لە دژی عەلەوییەکان و بە تایبەتیش دژی هێڵی عەلەویی ڕێگای حەق، پێویست ناکات گەورەکانمان لەلایەن عەقڵییەتی هودا پارەوە بەکار بهێنرێن، کە ئەو پارتە هەموو هێزی خۆی لەسەر دوژمنایەتی عەلەوییەکان بەکار هێناوە.”

ئێمە وەک فەدا ئەرکمانە لە هەموو شوێنێک دژی سیستەمی ستەمکاریی بوەستینەوە، بۆیە دەنگمان لە دژی هەموو هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان بەرز دەکەینەوە.”

ب.گ

Comments are closed.