دۆناڵد ترەمپ وەک یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا دادگایی دەکرێت

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی سی ئێن ئێنی  ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وەک یەکەمین سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە نیۆرک لە بەردەم دادگای تاوانەکان ئامادە دەبێت، دەشڵێن، چوار دۆسێیەی گرنگ ڕووبەرووی ترەمپ دەکرێتەوە، کە ٨٨ تۆمەت لەخۆدەگرێت.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە بارەی دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی سی ئێن ئێندا هاتووە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە وەک یەکەمین سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە نیۆرک لە بەردەم دادگای تاوانەکان ئامادە دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە،  لە دانیشتنەکەدا چوار دۆسێیەی گرنگ ڕووبەرووی ترەمپ دەکرێتەوە، کە ٨٨ تۆمەت لەخۆدەگرێت.

ئەوەش خراوەتە، ترەمپ تۆمەتبارە بە گرتنەبەری ڕێکاری نایاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ کە تیایدا جۆ بایدن براوەبوو.

دەشڵێن، دۆسێیەکی دیکەى سەر ترەمپ بریتیە لە فشار خستنە سەر دەسەڵاتی ناوخۆیی هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بە مەبەستى بەتاڵکردنەوەی دەنگەکانی ئەو ویلایەتانە.

باس لەوەشکراوە، تڕەمپ تۆمەتبارە بەوەی لە پشت هێرشەکەی سەر بالەخانەی کۆنگرێسەوە بێت، کە ساڵی ٢٠٢١ خۆپیشاندەرێکی زۆر هێرشیان کردە سەر باڵەخانەکە، گەر تاوانباری سەرۆکی پێشووى ئەمریکا لەم دۆسێیەیاندا بسەلمندرێت ئەوا دادگا سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنێت.

جێگای ئاماژەیە، لە حاڵی سەرکەوتنی  دۆناڵد ترەمپدا لە پرۆسەى دادگایکردنەکەدا ئەوا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ دا دەتوانێت هەموو ئەو دۆسێیانە لە دادگا بکشێنێتەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.