ناوەندی هەواڵەکان
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویان کردەوە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە کابوڵی پایتەخت و چەند ویلایەتێکی دیکەی وڵاتەکەمان بەهۆی لافاوەوە ٣٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٢٧ کەسیش برینداریوون، دەشڵێن، زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ زیانێکی زۆری مادییان بەرکەوتووە و ٢٠٠ سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.
میدیاکانی ئەفغانستان لە بارەی قوربانییانی سێ ڕۆژی ڕابردووی لافاوەکەی وڵاتەکەیان ئامارێکیان بڵاوکردەوە.
لە هەواڵى میدیاکانى ئەفغانستاندا هاتووە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە کابوڵی پایتەخت و چەند ویلایەتێکی دیکەی وڵاتەکەمان بەهۆی لافاوەوە ٣٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٢٧ کەسیش برینداربوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ زیانێکی زۆری ماددییان بەرکەوتووە و ٢٠٠ سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، نزیکەی ٨٠٠ هێکتار زەوی کشتوکاڵی و زیاتر لە ٨٥ کیلۆمەتر لە ڕێگاوبانەکان بوون بەژێر ئاوەوە.
جێگای ئاماژەیە، بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئەو وڵاتە پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژى داهاتوودا لە زۆربەى ناوچەکان بارانى زیاتر ببارێت و نزیکەی ٣٤ ویلایەت بگرێتەوە.
ڕ.ش
Comments are closed.