هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند و دەڵێن، هاوڕێیانمان بێریتان و کارزان بە هەستیاربوونیان لە سەر خاوەنداری لە ئەرکی سەردەم لە ناو هەڤاڵانیاندا جێگەی ڕێزن و بوونە گیانبازانی ئاپۆیی نمونەیی.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هەپەگە سەبارەت بە دوو گەریلا شەهید، کە لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شەهیدبوون ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەڤاڵانمان بێریتان وکارزان لە ناو هەڤاڵانیاندا جێگەی ڕێزن و بوونە گیانبازانی ئاپۆیی نمونەیی.

ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

٩ـی ئاداری ٢٠٢٤ لە هێرشی دوژمندا بۆ سەر هەڕێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ هەڤاڵانمان بێریتان و کارزان شەهید بوون.

هەڤاڵانمان بێریتان و کارزان جەنگاوەرانی گیانبازی قۆناغی دژوار بوو، لە هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتینا و هەفتانین کە دوژمن بە دژواری هێرشی کردە سەریان، بە شێوەیەکی بێوچان شەڕیان کرد و بەرپەرچی هێرشە قڕکارییەکانی دوژمنیان دایەوە، هەموو کات لە سەنگەرەکانی پێشی پێشەوە بەشدارییان لە تێکۆشاندا کرد.

هەڤاڵانمان بێریتان و گارزان بە بڕوای پتەو بە سەرکەوتن جۆش و خرۆشی هەڤاڵانیان زیاتر کرد و بە هەستیاربوونیان لە خاوەنداری لە ئەرکی سەردەم لەلای هەموو هەڤاڵانیان جێگەی ڕێز بوون و بوونە گیانبازانی ئاپۆیی نمونەیی.

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هەڤاڵانمان بێریتان و گارزان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئاواتی کوردستانی ئازادیی ئەوان بهێنینەدی.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: بێریتان شەمسێ
ناو و پاشناو: زەینەب یاقوت
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک- باوک: نیهان- عەبدولکەریم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ـی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ

ناسناو: کارزان تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: کارزان شێخ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک- باوک: عایشە – محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ـی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ

ب. ق

Comments are closed.