ناوەندی هەواڵەکان
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا هۆشداری دەدات لە ئاڵۆزبوونى زیاتری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی هێرشەکانى ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل و دەڵێت:داوامان لە ئیسرائیل کردوە، وەڵامی هێرشەکانی ئێران نەداتەوە و هەوڵی ڕازیکردنى دەدەین.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە ناکۆکییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵوێستى وڵاتەکەی ڕوونکردەوە.
ماکرۆن ڕایگەیاند: ئێمە نیگەرانین لەو دۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕات هەیە، دۆخەکە پێویستى بە هێوەرکردنەوە هەیە و پێویستە هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن.
وتیشی: لەگەڵ ئیسرائیل گفتوگۆ دەكەین و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ دووركەوتنەوە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان، بۆ ئەوەش داوامان لە ئیسرائیل کردوە دانبەخۆیدا بگرێت.
سەرۆکی فەڕەنسا جەختیشیکردەوە، هەوڵدەدات، ئیسرائیل ڕازی بكات وەڵامی هێرشەكانی ئێران نەداتەوە .
ماکرۆن دەڵێت: فەرەنسا لە جیاتی تۆڵەسەندنەوە بە هێرشكردنە سەر تاران، كار بۆ ئەوە دەكات باوەر بە وڵاتانی ناوچەكە بهێنێت كە ئێران مەترسییە و سزاكانی لەسەر زیاد بكەن.
شەوی ١٣ـی ئەم مانگە ئێران ٥٠ موشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و سەرجەمیان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئیسرائیلەوە تێکشکێنران، ئەم هێرشانەش لە تۆڵەى ئەو هێرشەى کە لە ١ـی نیسان لە دیمەشق کرایە سەر کونسوڵخانەى ئێران و تێیدا حەوت ئەفسەری باڵای ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کوژران.
هـ.ح
Comments are closed.