جومانە غەلای: هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم نییە

ناوەندی هەواڵەكان

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن یان ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە ئارادا نییە و ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بارەی دواخستی هەڵبژاردن پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

جومانە غەلای ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن یان ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لەئارادا نییە و كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئێمە یەكەمین پرۆسەی ئەزموونی ئەنجام دەدەین و دوای تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە و پشتڕاستكردنەوەی، ئەنجوومەنی كۆمسیاران پەسەندی دەكات و دەست دەكات بە دانانی ناوی كاندیدەكان لەسەر كاغەزەكانی دەنگدان و چاپكردنیان.

بڕیارە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كورسی كۆتاكان نەماوە و ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی هەرێم بۆ ١٠٠ كورسی كەم كرایەوە.

هـ.حـ

Comments are closed.