لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان کوژرا

ناوەندی هەواڵەکان

میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل لە ناوچەی عەین بەعالی ڕۆژهەڵاتی لوبنان سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، دەشڵێن: بۆردوومانەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە ئەنجامدراوە.

میدیا عەرەبییەکان لەبارەی کوژرانی سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنانییەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەواڵێکیان بڵاوکردەوە.

میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل لە ناوچەی عەین بەعالی ڕۆژهەڵاتی لوبنان سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بۆردوومانەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و ئەو ئۆتۆمبێلەشى کراوەتەوە ئامانج لەلایەن ئەو سەرکردەى حزبوڵاوە خاوەندارى دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە هێرشێکی هاوشێوەدا و لە بەرواری ٢٩ـی ئاداری ئەمساڵ ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، کە هێزە ئاسمانییەکانمان بەرپرسی یەکەی مووشەکی حزبوڵای لوبنانیان کوشتووە.

ڕ.ش

Comments are closed.