لە کۆبانێ مەڕاسیمی هەردوو گەریلای شەهید گارزان و مزگین بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان

شەهید گارزان توڵهەڵدان گەریلای هەپەگە و مزگین دلبرین گەریلای یەژاستار، لە شاری کۆبانێ بە مەڕاسیمێکی شکۆدار بەبیرهێنرانەوە و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازەکەیان دووپات کرایەوە.

١٥ـی نیسان، هەپەگە لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە ناسنامەی گەریلای شەهید گارزان توڵهەڵدان (گارزان شێخ)ـی ئاشکرا کرد، کە ٩ـی ئاداری ٢٠٢٤ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک شەهید بوو، لەگەڵ گەریلای یەژاستار مزگین دلبرین (فاتمە ئیبراهیم) کە لە ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ئاڤاشین شەهید بوو.

ئەمڕۆ لە شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، چادری سەرەخۆشی دانرا و مەڕاسیمێکی شکۆدار، بۆ یادکردنەوەی هەردوو شەهید گارزان و مزگین بەڕێوەچوو.

خەڵکی کانتۆنی فورات بە ڕێپێوانێکی جەماوەریی و بە وتنەوەی درووشمی “شەهید نامرن” بەرەو چادری سەرەخۆشی لە گوندی گردێی کۆبانێ بەڕێکەوتن.

لە ژێر چادرەکەدا مەڕاسیمێکی تایبەت ئەنجام درا و هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی کۆبانێ، فرات عەیشە ئەفەندی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و ڕایگەیاند، گەریلا ساڵانێکە بەرخۆدان دەکەن و تێدەکۆشن، گەریلا تۆوی بەرخۆدان و هەوێنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوینە.

 عەیشە ئەفەندی وێڕای دووپاتکردنەوەی بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان، بەرخۆدانی مێژوویی کۆبانێی لە دژی گرووپە چەتەکانی داعش بەبیرهێنایەوە و وتی: ئێمە بۆ تەواوی دنیامان سەلماند کە لە شەڕی داعشەوە تا ئەمڕۆ تێکۆشان دەکەین و لە بەرخۆدانداین، هیوامان ئەوەیە کە گەریلا لە داهاتوودا عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانیش ڕزگار بکاتەوە.

ب.گ

Comments are closed.